نرخی دۆلار شكا



سەرەڕای بەرزبوونەوەی لەناكاوی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە شەوی ڕابردووەوە تاوەكو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەڵام لەكاتی دوانیوەڕۆدا نرخەكەی شكا.

دوێنێ‌ دوو شەممە، بەهۆی بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ سزادانی 197 كۆمپانیا بەوەی ڕێگەیان پێ‌ نادرێت مامەڵە بە دۆلار بكەن، بۆیە نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردەوە، لەكاتێكدا ماوەی نزیكەی مانگێكە نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردبوو.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بەرزبووەوە و نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە 146 هەزار دینار.

وتیشی، “لەكاتی دوانیوەڕۆدا نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 145 هەزار و 250 دینارە”.

 

عێراق و هەرێم ڕێككەوتن
پێت عێراق و هەرێم ڕێككەوتن
بەغدا بۆ لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان بڕیاریدا
دوات بەغدا بۆ لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان بڕیاریدا
پەیوەندیدار