وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بە پێی یاسای 4ی تیرۆر دەستگیرکران



وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کۆمپانیا و چێشتخانە بیانییەکانی بەغدای ڕاگەیاند و دەرکەوت کە ژمارەیەکیان سەر بە هێزە ئەمنییەکانن.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند کەسێک لە ڕێی حەوت ئۆتۆمبێلەوە هێرشیانکردە سەر چێشتخانەی “کەی ئێف سی”، جلی هاوس لیز، پەیمانگەی کامبریدج، کۆمپانیای کاتەرپلەری بەغدا لیژنەیەک بۆ دۆزینەوەی ئەو لەیاسادەرچووانە پێکهێنرا.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد، ناوی ئەنجامدەرانی هێرشەکان و شوێنی کار و نیشتەجێبوونیان دۆزرایەوە، دۆسیەکە خرا بەردەم دادوەر و بە پیی ماددەی 4ی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاند لە ئۆپەرسیۆنێکی تایبەتدا ژمارەیەک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکران و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان نا بەوەی لەگەڵ ژمارەیەک تۆمەتباری دیکەدا ئەو کارانەیان کردووە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەوانەی دیکەش دەرکرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە کە ژمارەیەک لەوانەی دەستگیرکراون سەر بە دەزگا ئەمنییەکانن و بە بیانووی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ئەو کارە تێکدەرانانەیان ئەنجامداوە.

دوێنێ شەو و یەکشەممە و دووشەممەی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری سەر بە میلیشیا شیعەکان بە بیانووی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک چێشتخانە و پەیمانگەی بیانی لە بەغدا و زیانی ماددیان پێگەیاندن.

 

“ئینتەرنێتی تەنەکان” چییە و چۆن جەستەمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە؟
پێت “ئینتەرنێتی تەنەکان” چییە و چۆن جەستەمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە؟
بێگەرد تاڵەبانی: لە سبەینێوە وەگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات
دوات بێگەرد تاڵەبانی: لە سبەینێوە وەگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات
پەیوەندیدار