بێگەرد تاڵەبانی: لە سبەینێوە وەگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات



وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت، لە سبەینێوە وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات”.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەر زانیارییەک لەسەر جوتیار بەغدا داوای کردبێت ئامادە کراوە و پێشکەشکراوە، داکۆکیمان لە مافی جوتیارەکان کردووە کە نابێت لەسەر بنەمای دیاریکردنی ڕێژەیەک مامەڵە لەگەڵ جوتیاری هەرێمی کوردستان بکرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا پێشنیاری 500 هەزار تۆن گەنمی کرد، وەک ساڵی پار کە کردیانە بنەمای وەرگرتنی گەنم، بەڵام ئێمە ڕەتمانکردەوە، داوامان کرد کە دەبێت هەموو گەنمی جوتیاران وەربگیرێت، کە دەکاتە نزیکەی ملیۆن و نیوێک تۆن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بڕی 970 هەزار بۆ ملیۆنێک تۆن-مان وەک کەمترین بڕ دەستنیشانکرد، بەڵام بەهۆی جیاوازی بەرهەممان لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق و پێداگری بەغدا لەسەر 700 هەزار تۆن ڕێککەوتووین، لەبەرئەوەی دەرگای سایلۆکان لە ماوەیەکی کەمدا بکرێنەوە بۆ وەرگرتنی گەنم و جوتیاران زەرەرمەند نەبن.

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 700 هەزار تۆنەکە بە یەکسانی بەسەر پارێزگاکانی هەرێم دابەشدەکرێت، لە سبەینێوە سایلۆکان دەکرێنەوە، جوتیاران دەتوانن گەنمەکانیان ڕادەست بکەن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بە پێی یاسای 4ی تیرۆر دەستگیرکران
پێت وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بە پێی یاسای 4ی تیرۆر دەستگیرکران
به‌كارهێنانی فێنككه‌ره‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌ زیانی ده‌بێت
دوات به‌كارهێنانی فێنككه‌ره‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل به‌م شێوه‌یه‌ زیانی ده‌بێت
پەیوەنیدر