دواهەمین کاروانی حاجییان بۆ سعودیە بەڕێکەوتن



ئەمڕۆ دواهەمین کاروانی هەرێمی کوردستان  لە ڕێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بۆ سعودیە بەڕێکەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوا کاروانی حاجییانی کوردستان لە ڕێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.

لای خۆیەوە کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا چوار هەزار و 340 حاجی کوردستان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە و ئەمڕۆش دواهەمین کاروانی حاجییان بەڕیکەوتن کە ژمارەیان 345 حاجییە.

وتەبێژی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد، ڕەوشی تەندروستی حاجییان زۆر باشە و هەموویان سەلامەتن و ڕۆژانە تیمی تەندروستی کە ژمارەیان 21 پزیشک و کارمەندی تەندروستییە چاودێری تەندروستی حاجیان دەکەن.

هاوکات دوێنێ دووشەممە، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری پرۆسەی حەجی ئەمساڵ شێخ نیاز راغب نەقشبەندی گەیشتە وڵاتی سعودیە.

ماڵێک لە سنووری کۆیە سووتا
پێشت ماڵێک لە سنووری کۆیە سووتا
نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆمار کرد
دواتر نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆمار کرد
پەیوەندیدار