عێراق و سوریا مەترسیدارترینن بۆ ڕۆژنامەنووسان



ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، كوژرانی هەزار و 668 رۆژنامەنووس لە جیهاندا لەنێوان ساڵانی 2003 و 2022 ڕادەگەیەنێت و پێیوایە، مەترسیدارترین وڵات لەسەر ژیانی رۆژنامەنووسان سوریا و عێراقن.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوورەوە بڵاوكرایەوە”هەزار و 338 رۆژنامەنووس لەنێوان ساڵانی 2023 و 2022 كوژراون، بەڕێژەی 80 رۆژنامەنووس لە ساڵێكدا، عێراق و سوریاش لە ڕیزبەندی یەكەمداَن لەنێو مەترسیدارترین وڵات بۆ ڕۆژمامەنووسان”.

لە ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنووردا هاتووە”بە كوژرانی 578 رۆژنامەنووس لە بیست ساڵدا، عێراق و سوریا یەك لەسەر سێی رۆژنامەنووسە كوژراوەكانیان تێدابووە، بەمەش پێش وڵاتانی تری كەوتووە وەك، مەكسیك (125)، فلیپین (107)، پاكستان (93)، ئەفغانستان (81) و سۆماڵ (78) كەوتوون”.

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت”ئەو ساڵانەی زۆرترین رۆژنامەنووسی تێدا كوژراوە، ساڵانی 2021 و 2013 بوون و زۆرترین ڕۆژنامەنووسیش لە ململانێكانی سوریادا كوژراون”.

 

چین “گورگە بكوژەكە” دەكاتە وەزیری دەرەوە
پێت چین “گورگە بكوژەكە” دەكاتە وەزیری دەرەوە
ساڵی گۆڕینی ژمارەکان نا، ساڵی بەنرخیت پیرۆزبێ
دوات ساڵی گۆڕینی ژمارەکان نا، ساڵی بەنرخیت پیرۆزبێ
پەیوەندیدر