پێشەوا هەورامانی: سەرۆک وەزیران مووچە وەرگرە و هەندێک پەرلەمانتاریش مووچەبڕ



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت هەوڵیداوە مووچە و بودجە لەبابەتەکانی دیکە جیا بکرێنەوە و خەڵکی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە کە کاروانی ئاوەدانی و پاراستنی مافەکانی خەڵک لەچوارچێوەی دەستوری عێراق بەردەوام دەبن.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا کە خەریکە هەوڵ و کۆبونەوەکانی سەرۆکوەزیران دەگەنە ئەنجام و مافە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە یاسا جێگیر دەکرێن و سەرۆک وەزیران هەوڵیداوە مووچە و بودجە لەبابەتەکانی دیکە جیا بکرێنەوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بونەتە وتەبێژی موچەبڕان و میدیاکانی موچەبڕانی ناوخۆ بێ ئارام و پەرێشان خەریکی دژایەتی و پڕوپاگەندە و هەواڵی پڕ کینەن دژ بە حکومەت و دەرئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران.

دەشڵێت:”بەڵام خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە کاروانی ئاوەدانی و پاراستنی مافەکانی خەڵک لەچوارچێوەی دەستوری عێراق بەردەوام دەبن و بە ئەمانەتەوە بەرگرییان لێدەکرێت و ئەوەشی لەبەرەی مووچە بڕانە وەک هەموو جارێک بێهیوا دەکرێت،با سەرۆک وەزیران مووچە وەرگربێت و ئێوەش هەر موچە بڕ”.
پێشەوا هەورامانی

وەزیری دارایی: پێداچونەوە بە دۆسیەی سەرجەم خانەنشینان کراوە و لیستەکانیان ئامادەکراوە
پێت وەزیری دارایی: پێداچونەوە بە دۆسیەی سەرجەم خانەنشینان کراوە و لیستەکانیان ئامادەکراوە
قوباد تاڵەبانی: پەسەندكردنی بودجە زۆر كێشە چارەسەردەكات
دوات قوباد تاڵەبانی: پەسەندكردنی بودجە زۆر كێشە چارەسەردەكات
پەیوەنیدر