پەرلەمانی عیراق كار بۆ باشتركردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش واژۆ كۆدەكرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد شرمانی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”واژۆ كۆدەكرێتەوە بۆ باشتركردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان”.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە:”باشتركردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەبێت لەڕووی بڕ و چۆنیەتی بێت و كار بۆ دۆزینەوەی میكانيزمی بەرچاوڕوونیش دەكرێت لە گرێبەست و دابەشكردنی جۆرەكانی بەشەخۆراك”.
لەئێستادا ئەو سەبەتە خۆراكەی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت، كاریگەریی بەرچاوی هەبووە بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی بەرزبوونەوە نرخی پێداویستییەكان لە بازاڕدا، وێڕای كاریگەریی بەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كە لەم ماوەیەی دواییدا لەبەرامبەر دیناری عیراقی نرخی پێوانەیی تۆماركرد.