دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەسنووری ناحیەی مەیدان کەلەسەرەتای دروستکردنیدا بوو، بڵاو دەکاتەوە.
عەقید/ سەلام عبدالخالق _ لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەم ڕاپۆرتەدا زانیاری دەخاتەڕوو لەبارەی کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر کەلەسەرەتای دامەزراندنیدابوو، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناحیەی مەیدان لەڕۆژی ٢٠٢٤/٤/٢٩ دەستیبەسەرداگرت و دەستگیرکردنی (٥)کەس ڕادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ( سێ )کەسیتر دەردەکات و لە کارگەکەدا دەست بەسەر بڕی (١٤٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری خراپ بوو گیرا و لەدرێژەی لێکۆڵینەوەکان بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەقەزای کەلار تۆمەتبارێکان دەستگیرکرد و دەستگیرا بەسەر بڕی ( یەک تۆن و حەوت سەت و شەست و پێنج )کیلۆگرام ماددەی سەرەتای هۆشبەر، لەم چالاکییەدا جگە لەهێزەکانی ئاسایش هیچ هێزێکی دەرەکی بەشداری نەکردووە.
وردەکاری لێکۆڵینەوەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەوە دەردەخەن، کارگەی ماددە هۆشبەرەکە لە سەرەتای دروستکردنیدابووە و بەهیچ شێوەک نەگەیشتوەتە ئاستی بەرهەمهێنان.