دوای پەسەندکردنی بودجە سودانی پەیامێکی بڵاوکردەوە



سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان دەستخۆشی لە پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد.

محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد و دەڵێت ” بەردەوام دەبین لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت”.

لە پەیامێکدا لەدواى پەسەندکردنى خشتەکانى بودجە لەلایەن پەرلەمانی  عێراقەوە سودانى سوپاسى هەوڵى سەرۆکایەتى پەرلەمانی عێراق و هێزە سیاسییەکان و لیژنەکانى پەرلەمان و لیژنەى دارایى دەکات بۆ پەسەندکردنى خشتەکانى بودجە.

جەختیش لەسەر بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنى بەرنامەى حکومەت دەکاتەوە کە “پشتیوانى پەرلەمان و هێزە سیاسییەکانى بەدەستهێناوە”.

 

دەرماڵەی مامۆستایان دەكرێتە 300 هەزار دینار؟
پێشت دەرماڵەی مامۆستایان دەكرێتە 300 هەزار دینار؟
بانكی ناوەندی دۆلاری لە نزیكەی 200 كۆمپانیا قەدەغەكرد
دواتر بانكی ناوەندی دۆلاری لە نزیكەی 200 كۆمپانیا قەدەغەكرد
پەیوەندیدار