پەرلەمانی عێراق زامنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کرد



پەرلەمانی عێراق خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024ی پەسەندكرد، كە تیایدا پشكی هەرێم دیاریكراوە و بەشە پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زامنکراوە.

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پشکی مووچەی هەرێم لە بودجەدا دیاریکراوە کە بە زیاتر لە 11 ترلیۆن دینار دانراوە،

د.نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشدا، دەستەبەری مووچەی فەرمانبەران کراوە و مانگانە زیاتر لە 964 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و حکومەتی ناوەند دەینێرێت، کە ئەم بڕەش پارەی پێویستە بۆ مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی ئێستا لە هەرێم مووچە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕە پارەیە کە زامنە لە بودجەدا بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادگای باڵا و پابەندییەکانی حوکومەتی هەرێم مانگانە دێت، مەرجەکانیش، بە بانکیکردنی مووچە( تەوتین ) و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆیە بە عێراق.

سەبارەت بە وانەبێژان و گرێبەست و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، د.نەرمین ئەوەی خستەڕوو، بەداخەوە بەپێی یاسا نەتوانرا لەنێو خشتەی بودجەی ئەمساڵدا هیچ بڕیارێک بۆ ئەو مەبەستە بدرێت، بەڵام ئومێدمان هەیە بتوانین لە ڕێگەی ئەو بڕگەیەی کە دانراوە بۆ موناقەلە ئەم گرفتە چارەسەر بکەین.

وتیشی، پێویستە ئێمە و حکومەتی هەرێم هەوڵەکان بخەینە گەڕ بۆ دانوستان و ڕێکەوتن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دابینکردنی بەشێک لەو پارەیە، کە بە 2ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت و بەشێوەی موناقەلە دانراوە، بۆئەوەی بتوانین مافەکانیان دەستەبەر بکەین، و هەر لەو بڕە پارەیەش دەبێت هەوڵ بدەین بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران چارەسەر بکەین.

بانكی ناوەندی دۆلاری لە نزیكەی 200 كۆمپانیا قەدەغەكرد
پێشت بانكی ناوەندی دۆلاری لە نزیكەی 200 كۆمپانیا قەدەغەكرد
بۆ مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاردرا
دواتر بۆ مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاردرا
پەیوەندیدار