پەرلەمان خشتەی بودجەی پەسەند کرد



دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجە دەستیپێکرد، و دەنگ بە خشتەکە دراو پشکی هەرێمیش دیاریکرا.

کەمێک لەمەوبەر دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجە دەستیپێکرد، و 199 ئەندام پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکەن.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر خشتەی بودجەی ئەمساڵ بدرێت، و پشکی هەرێمیش لە بودجەدا دیاریکراوە کە زیاترە لە 20 ترلیۆن دینار.

هاوکات لیژنەی دارایی پەرلەمان خشتەی خۆی پێش دەنگدان دایە دەست پەرلەمانتارەکان، هاوکات لیژنه‌ی دارایی ده‌نگی له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه‌ی 2024 دا و بەهۆی ناڕەزایی پەرلەمانتارانەوە پشكی بودجەی پارێزگاكان بە بڕی 2 ترلیۆن دینار زیادكرا و بوو بە (3.5 ترلیۆن) دینار.

بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاتر بووە. لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە بۆ ساڵێک، کە 9 ترلیۆن و 55 ملیار دینارى بۆ مووچەیە.

خەڵک نووسراوی بودجەی ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە:

 

پزیشكێك: حەبە سێ دەنکیەکە چوکلێت نییە !
پێشت پزیشكێك: حەبە سێ دەنکیەکە چوکلێت نییە !
داوای دامەزراندنی سندوقی هاوکاری بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دەکرێت
دواتر داوای دامەزراندنی سندوقی هاوکاری بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دەکرێت
پەیوەندیدار