بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی خۆسهری باكوور و ڕۆژههڵاتی سوریا “ڕۆژئاوای كوردستان” ڕایدەگەیەنێت، پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی توركیا له كانتۆنی كۆبانێ ئۆتۆمبێلێکی كرده ئامانج و بههۆیهوه دوو ئهندامی هێزهكانی ئاسایش برینداربوون.
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی خۆسهری لە ڕۆژئاوای كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە درێژەی بەئامانجگرتنی سیستماتیکی ناوچەکانمان، داگیرکەری تورکی فاشیستی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٥٥ ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانمان لە شاری کۆبانی لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان کرد، کە بووە هۆی برینداربوونی دوو ئەندام لە هێزەکانمان، کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست”.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم بەئامانجکردنانە پەیامێکی ڕوونە، بۆ ئەوەی هێزەکانمان سەرقاڵ بکەین لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان لەم ماوەیەدا کە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان تێیدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها ڕێگە بۆ تیرۆریستان و تاوانباران بکرێتەوە، کە کارەکانیان ئەنجام بدەن بۆ دەستکاریکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانی ئێمە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشكرای كرد، كە “4 ئەندامی هێزەكانیان كوژراون بەهۆی بۆردومانە خیانەتکارەکەی تورکیا”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا بۆ سەر ژمارەیەک خاڵی هێزەکانمان (هێزەکانی سوریای دیموکرات) بووە هۆی شەهیدکردنی چوار هاوچەکدارمان” و ئەوانیش بریتین لە:
1 – باهوز كوبانی/ محمد حجی عبدی
2 – بوگان سری كانیه/ مهند محمد أحمد
3 – إیلان عفرین/ محمد نور حكمت رشید
4 – دلشیر عفرین/ محمد حمید إیبش