پارێزەرەكەی عەتای دارتاش ڕوونكردنەوەیەك دەربارەی سكاڵاكەیان لەسەر مەلا هەورامان گەچێنەیی بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ داخستنی داواكەیان تەممیز كردۆتەوە و تانەیان لێداوە لەبەردەم دادوەری دادگای تاوانەكان.
پارێزەر سۆزان حسین، پارێزەری حاجی عەتا لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی پێی وایە ئەم بابەتە (عنصری جزائی) ڕەگەزی تاوانی تیانییە و بابەتەكە مەدەنییە واتە سكاڵاكار (حاجی عطا) دەتوانێت لەدادگای بەرایی بەداوایەكی شارستانی داوای مافی خۆی بكات و ئێمەش لەبەردەم بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دادگای تاوانەكانی سلێمانی تانەمان لە بڕیارەكەی دادوەری لێكۆڵینەوە داوە و پێمان وایە ڕەگەزی سزایی تیایە.
ڕاشیگەیاندووە، دادگای تاوانەكان داوای پەڕاوەكەیان كردووە تاوردبینی تیادا بكەن و یەكلای بكەنەوە، بۆیە هێشتا ئەنجامی كۆتایی دەرنەچووە.
دەقی ڕووونكردنەوەكە:
كێشەی مەلا هەورامان و حاجی عطا چی بەسەرهات؟!
لەبەر زۆری پەیوەندییەكان و بەتایبەتی بەڕێزانی ڕاگەیاندكار بەپێویستم زانی بەم پۆستە وەڵامی هەمووتان بدەمەوە نەك چاوپێكەوتن بكەم.
بابەتەكە تائێستا یەكلانەبۆتەوە تەنها ئەوەیە بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی پێی وایە ئەم بابەتە(عنصری جزائی)اڕەگەزی تاوانی تیانییە وبابەتەكە مەدەنییە واتە سكاڵاكار (حاجی عگا)دەتوانێت لەدادگای بەرایی بەداوایەكی شارستانی داوای مافی خۆی بكات وەئێمەش لەبەردەم بەڕێزان سەرۆك وئەندامانی دادگای تاوانەكانی سلێمانی تانەمان لە بڕیارەكەی دادوەری لێكۆڵینەوە داوە چونكە پێمان وایە ڕەگەزی سزایی تیایە بۆیە دادگای تاوانەكان داوای پەڕاوەكەیان كردووە تاوردبینی تیادا بكەن و یەكلای بكەنەوە.
واتە هێشتا ئەنجامی كۆتایی دەرنەچووەو وە دەرئەنجام هەرشتێك بێت من لێرە بڵاوی دەكەمەوە.
سەرفرازبن
پارێزەر/سۆزان حسین
3/6/2024