دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا



لە زاخۆ دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا و سێ کەسیش بە تۆمەتی گواستنەوە و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، سێ تۆمەتبار بە 90 کیلۆ حەبی هۆشبەری ترامادۆل دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی موسڵ، توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری گواستنەوەو بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەکرد”.

ڕوونیشیکردەوە، هەر لەو چالاکییەدا کە ڕۆژی 24ی ئایاری ڕابروودا لە زاخۆ ئەنجامدراوە، دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی ترامادۆڵدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەشی خستەڕوو ئێستا هەر سێ تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان .

نرخی کارەبای موەلیدە لە سلێمانی دیاری کرا
پێشت نرخی کارەبای موەلیدە لە سلێمانی دیاری کرا
زیاتر لە 400 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمارکراوە
دواتر زیاتر لە 400 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمارکراوە
پەیوەندیدار