زیاتر لە 400 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمارکراوە



لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 400 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمارکراوە و زۆربەشیان سووتانی خانوو بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 407 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە 156 ڕووداوی سووتانی ماڵ، 94ی سووتانی ئۆتۆمبێل بوون و زۆرترین ئاگریش لە مانگی چواردا کەوتووەتەوە.

هەر بە پێی ئامارەکە، ئەمساڵ 33 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە مارکێت، دوکان و پێشانگەکان و 31 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەش لە خاشاک و تایە ڕوویانداوە.

دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا
پێشت دەست بەسەر 90 کیلۆ حەبی هۆشبەردا گیرا
بۆمبی “قەیسەر”، خراپترین سیناریۆی جەنگی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا
دواتر بۆمبی “قەیسەر”، خراپترین سیناریۆی جەنگی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا
پەیوەندیدار