ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر خشتەی بودجە دەدات



ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر خشتەی بودجەی گشتی عێراق دەدات و پێش ئەوەش لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە.

بڕیارە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی 2024 کۆبێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت پێش دەنگدانەکە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبێتەوە و ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی لەوبارەیەوە ئامادە بکات.

لایخۆشیەوە کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، چەند پەرلەمانتارێک تێبینییان لەسەر کەمکردنەوەی پشکى پارێزگاکانیان هەیە و لایەنە کوردستانییەکانیش زیاتر گرنگى بە گەرەنتیکردنى پارەى مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان دەدەن.

بودجەى عێراق بۆ 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە کە نزیکەى 12 تریلیۆن دینارى بەراورد بە ساڵى 2023 زیاترە و لەو بڕە پارەیە 20.9 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە، کە نۆ تریلۆن و 55 ملیار دینارى تەرخان دەکرێت بۆ مووچە.

سێ قاچاخچی نەوت دەستگیرکران
پێت سێ قاچاخچی نەوت دەستگیرکران
پۆلیسی تورکیا هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگی دەستگیرکرد
دوات پۆلیسی تورکیا هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگی دەستگیرکرد
پەیوەنیدر