پۆلیسی تورکیا هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگی دەستگیرکرد



پۆلیسی تورکیا دەستی بەسەر شارەوانی جۆلەمێرگی باکووری کوردستاندا گرت و هاوسەرۆکی شارەوانییەکەش دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەکانی هەواڵی باکووری کوردستان بڵاویانکردەوە، درەنگانی دوێنێ شەو دەیان پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر باڵەخانەی شارەوانی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان و سەرجەم ئەو ڕێگەیانەشیان گرتووە کە دەچنەوە سەر شارەوانییەکە.

ڕوونیشیانکردەوە، پۆلیسی تورکیا مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگیان لە شاری وان دەستگیرکردووە کە سەر بە دەم پارتییە و لە هەڵبژاردنەکەی 31ی ئاداری ڕابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لای خۆشیەوە دەم پارتی دەستگیرکردنی ئاکشی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، دەسەڵات پەنای بردووەتە بەر زەوتکردنی ماف و کودەتاکردن بەسەر خواستی گەلدا.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ئاکش بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکراوە.

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر خشتەی بودجە دەدات
پێشت ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر خشتەی بودجە دەدات
ئەوقافی هەرێم بۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بڕیاریدا
دواتر ئەوقافی هەرێم بۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بڕیاریدا
پەیوەندیدار