لە عێراق نرخی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل دیاریکرا



تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاست و باشووری عێراق هاوشیوەی هەرێم کەوتە کار و نرخی گۆڕینی تابلۆ کۆنەکان بۆ تابلۆی نوێ دیاریکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق بڵاویکردەوە، نرخی گۆڕینی تابلۆی کۆب بۆ تابلۆ نویکان تەنیا 30 هەزار دیناری عێراقییە.

موقەدەم حەیدەر شاکر وتەبێژی هاتووچۆی گشتیی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە، تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ئێستا چاپ دەکرێت تابلۆ نوێیەکان بەزمانی ئینگلیزییە و لەمەودوا کار بەو جۆرە تابلۆیە دەکرێت، و نرخەکەشی تەنیا 30 هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەتەواوی پارێزگاکان بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ ئامادەکاری کراوە، و هەموو زەمینەسازییەکمان کردووە، تاوەکو لەمەودوا بۆ وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتیان، بەمەبەستی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان هیچ جۆرە قەڕەباڵغییەک دروست نەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان تابلۆی نوێ کە بەزمانی ئینگلیزی لەسەری نوسراوە چاپدەکرێت و بە شۆفێران دەدرێت، بەڵام ئەوەی جیاوازە لە نێوان عێراق و هەرێم نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانە، لە هەرێم بۆ هەر تابلۆیەک بڕی 65 هەزار دیناری عێراقی وەردەگیرێت بێجگە لە پارەی رسوماتی دیکە، بەڵام لە عێراق بڕی 30 هەزار دیناری عێراقی وەردەگیرێت، بەم پێیەش نرخی تابلۆکان لە هەرێم دوو هێندەی تابلۆکانی عێراقە، و ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێم، بەتایبەت لە ئێستادا کە بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی خواروی عێراق ڕوو لە هەرێم دەکەن بەمەبەستی وەرگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل.

باران دەستپێدەكاتەوە و شەپۆلی گەرما دوادەكەوێت
پێت باران دەستپێدەكاتەوە و شەپۆلی گەرما دوادەكەوێت
مەسرور بارزانی و باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە
دوات مەسرور بارزانی و باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە
پەیوەندیدار