نێچیرڤان بارزانی: لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان



نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەمەش خۆشبەختانە سەقامگیریی سیاسی دروستدەکات.

ئاماژەی بەوەشدا،  ئێمە لە هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە لە سەرکەوتنی هەوڵەکان بۆ رێککەوتن و چارەسەرکردن بنەڕەتیی کێشەکان دەڕوانین، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە هەیە.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لێکتێگەیشتن هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەمەش سەقامگیریی سیاسیی دروستدەکات. ئێمە لە هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە لە سەرکەوتنی هەوڵەکان بۆ رێککەوتن و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان دەڕوانین بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و خەڵکەوە هەیە. سوپاسی رۆڵی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی عێراق بەڕێز سوودانی، سەرکردە و لایەنەکانی عێراق دەکەین کە لەمبارەیەوە هاوکارن، دەستخۆشی لە بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا و هەموو هاوکاری و پشتگیرییەکیش بۆ هەوڵەکانیان لەلایەن ئێمەوە بەردەوام دەبێت. چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دووپات دەکەینەوە و خۆشحاڵم بە بەرەوپێچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا. هیوای بەردەوامی و چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشەکان دەخوازم و هەر ئەوەش خزمەت بە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات. ئێمە بەیەکەوە دەتوانین وڵاتێکی سەقامگیر و بەهێز بنیات بنێین کە پێگەی شایستەی خۆی لە ناوچەکە و جیهان هەبێت. بتوانێت دەوڵەمەندییەکەی بۆ پێشخستن و گەشەسەندن و خزمەتی باشتر بقۆزێتەوە. لەسەر بنەمای رێز و بەرژەوەندیی هاوبەش، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بەرەپێش دەچن و هاوبەشییەکانمان زۆرترن لە  ناکۆکییەکانمان. دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان بۆ هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری وپاراستنی ئاشتی لە ناوچەکە دەمێنێتەوە.

مەسرور بارزانی و باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە
پێت مەسرور بارزانی و باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە
وەزیری خوێندنی باڵا زانیاری لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەدات
دوات وەزیری خوێندنی باڵا زانیاری لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەدات
پەیوەندیدار