وەزیری خوێندنی باڵا زانیاری لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەدات



وەزیری خوێندنی باڵا ئامادەکارییەکانی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و دەڵێت” لە قۆناغی کۆتاییداین”.

د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە میانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕایگەیاند، وەک وەزارەت داوای سەرجەم زانییارییەکانمان لە دەرچووان کردووە و کۆدی بایۆمەترییان بۆ دەکرێت و پاشان زەمینەسازی تەواو دەکرێت بۆ دامەزراندنیان،

ئاماژەی بەوەشدا، لە نزیکترین کاتدا ئەرکەکانی سەرشانمان بەوشێوەیەی کە دەرچووان چاوەڕێی دەکەن بە ئەنجام دەگەیەنین و هەموو ئەرکەکانمان بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە بەئەنجام دەگەیەنین و پرۆسەکە وردەکاری زۆرە و چاوەڕوانین سەرجەم زانکۆکان دۆسێیەی تایبەت بنێرن.

وتیشی، لەمدیو گۆرەپانەکە ئەرکەکانمان جێبەجێدەکەین، و دەیگەیەنین بۆ ئەودیوی گۆرەپانەکە بەهیواین دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت داواکارییەکان جێبەجێ بکەن، لە ئێستادا ئاگاداری وردەکاری هەبوونی پلەی وەزیفی نین بەڵام هیوادارین حکومەتی عێراق بە ئەرکی خۆیان هەستن و دامەزراندنیان بۆ بکەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی: لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان
پێت نێچیرڤان بارزانی: لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان
ژن و پیاوێک بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزرانەوە
دوات ژن و پیاوێک بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزرانەوە
پەیوەندیدار