زەنگی سەرهەڵدانی پەتایەكی دیكەی جیهانی لێدەدرێت



سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایدەگەیەنێت، دروستبوونی پەتایەكی دیكەی جیهانی تەنیا پەیوەندی بەکاتەوە هەیە و دروست دەبێت.

لە کۆتا ڕۆژی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی تەندروستی جیهانی، کە هەفتەیەکی خایاند، وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی ساڵی داهاتوو دیاریکرا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، لەبارەی چۆنێتی ڕووبەرووبوونەوەی پەتا جیهانییەکان.

تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، بڕیاری ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەبارەی چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتا جیهانییەکان لەماوەی ساڵی داهاتوودا خواستی بەهێز و بەپەلەی وڵاتان بۆ ئەو کارە دەردەخات، چونکە سەرهەڵدانی پەتای داهاتوو تەنیا پەیوەندی بە کاتەوە هەیە.

وتیشی، “ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکەدا دراون، خواستی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ئەندام نیشان دەدەن بۆ پاراستنی گەلەکانیان و جیهان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەنجوومەنی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەمکی “باری نائاسایی پەتا” دووبارە پێناسەیان کردۆتەوە و داوا لە وڵاتانی ئەندام دەكەین هەنگاوی هاوئاهەنگی خێرا بگرنەبەر.

لە مانگی کانوونی دووەم (1)ی ساڵی 2021، ئەنجوومەنی تەندروستیی جیهانی ئەرکی داڕشتنی رێککەوتنێکی لەبارەی خۆپاراستن لە پەتا و ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی لە دوای پەتای COVID-19 دەستپێکرد و بڕیاربوو دانوستاندنکاران لە کۆبوونەوەی ئەمساڵدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام ساڵێکی دیکەش دانوستانەكانیان درێژکرایەوە.

 

وەزیری ناوخۆ باسی چارەسەری مووچە دەکات
پێشت وەزیری ناوخۆ باسی چارەسەری مووچە دەکات
بانكی ڕافیدەین و ڕەشید ڕاگەیەنراوێك لەسەر مووچە بڵاودەكەنەوە
دواتر بانكی ڕافیدەین و ڕەشید ڕاگەیەنراوێك لەسەر مووچە بڵاودەكەنەوە
ەیوەندیدار