بەڤیدیۆ ..جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی چەلێ لە دهۆک کەوتەوە



بۆ جاری سێهەم ئاگر لە بازاڕی چەلێ‌ لە شاری دهۆك كەوتەوە و تاوەكو ئێستا بەتەواوی كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 2ی حوزەیران، ئاگر لەناو بازاڕی چەلێ‌ لە دهۆك كەوتۆتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنیدان، بەڵام هێشتا بەتەواوی كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

هەرچەندە دەوترێت بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە، بەڵام هێشتا لایەنە فەرمییەكانی پۆلیس هۆكاری ئاگرەكەیان ئاشكرانەكردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر 1ی ٤ ی ئەمساڵ ئاگر لە بازاڕی چەلێ لە سەنتەری پارێزگای دهۆک کەوتەوە و زیاتر لە 300 دوکان سووتاون.

بۆ بینینی ڤیدیۆی كاتی ئاگركەوتنەوەكە كلیك لێرە بكە

ڕێكاری دامەزراندن لە سلێمانی دەستی پێكرد
پێت ڕێكاری دامەزراندن لە سلێمانی دەستی پێكرد
ئۆپێک پڵەس بەنیازە بەرھەمھێنانی نەوت کەم بکاتەوە
دوات ئۆپێک پڵەس بەنیازە بەرھەمھێنانی نەوت کەم بکاتەوە
پەیوەندیدار