مۆڵەتی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی “دابەش دوو” دەدرێت



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار مۆڵەتی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو دەداتە خاوەن زەوییەکان، بەڵام بەو مەرجەی زەوییەکە لە 200 مەتر دوجا کەمتر نەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ سەرجەم شارەوانییەکان، ئەو مەرجانەی خستەڕوو کە لە مۆڵەتی دروستكردنی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو دانراون.

ساسان عەونی لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە، بۆ پاراستنی فرەچەشنیی كۆمەڵایەتی و ڕێگەگرتن لە جیاوازیی چینایەتی و ڕێكخستنەوەی ژینگەی ئاوەدانیی شار و شارۆچكەكان لە چوارچێوەی پێوەرە پلانسازییەكاندا، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتیی هاووڵاتییان، ئەم بڕیارە دەرچووە.

لە ڕوونكردنەوەكەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاردا، تەواوی ئەو مەرجانەی تێدایە كە پێویستە شارەوانیی پەیوەندیدار و خاوەنزەوییەكان پێوەی پابەند بن، لەوانە نابێت هیچ زەوییەك كە دابەش دوو دەرێت، لە 200م2 كەمتر بێت و پێویستە ڕووكاری هەر پارچە زەوییەكیان لە پێنج مەتر كەمتر نەبێت و دەبێت ڕووبەری هەر زەوییەكیش دوای دابەشكردنی بەلای كەمەوە 100م2 بێت.

ساسان عەونی، داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی هەموو شارەوانییەكان كردووە، ڕەچاوی لایەنی تەندروستی و ژینگە و ڕێژەی سەوزایی بكەن و بە وردی و خاڵ ڕوونی كردووەتەوە، ئەوەش خراوەتە ڕوو كە لەمەوپاش تەنیا كار بەم ڕوونكردنەوەیە دەكرێت.

ئۆپێک پڵەس بەنیازە بەرھەمھێنانی نەوت کەم بکاتەوە
پێشت ئۆپێک پڵەس بەنیازە بەرھەمھێنانی نەوت کەم بکاتەوە
ڕیاڵ مەدرید دۆرتمۆند و کۆمپانیایەکی بواری (چەک)ی تووشی شکستکرد
دواتر ڕیاڵ مەدرید دۆرتمۆند و کۆمپانیایەکی بواری (چەک)ی تووشی شکستکرد
پەیوەندیدار