بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی دەستبەرکاربوو



بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران پۆستی بەڕێوەبەرى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی ئاڵوگۆڕکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی بەڕێوەبەریی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەى کرد و پاش بەخشینی عەمید ئاسۆ لە پۆستەکەی، عەمید ئارام محەمەد لە پۆستی بەڕێوەبەرىی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی دەستبەکاربوو.

لەو سەردانەیدا قوباد تاڵەبانی پاش ستایشی هەوڵ و ماندوبوونی عەمید ئاسۆ بۆ ڕاگرتنی ئارامی شار و پاراستی ئاسایش، پیرۆزبایی پۆستە نوێیەکەی لێ کرد کە گرتنەئەستۆی فەرماندەیی لیواى پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەکانە. داواشی کرد بەڕێوەبەرى نوێش بەهەمان روحییەت کار بکات و هەوڵی جدی بدات لەپێناو پاراستنی ئارامی و رێگری کردن لە ئەنجامدانی تاوان و دەستگیرکردنی تاوانباراندا.

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران راشیگەیاند: گۆڕانکارى لە پۆستە حکومییەکان بەشێکە لە زیندووهێشتنەوەى حکومەت و گەشەپێدانی ئەرک و بەرپرسیارێتیمان لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

دواتر لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، قوباد تاڵەبانی ستایشی عەمید ئاسۆی کرد بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارى سلێمانی لە ماوەکانی رابردوودا کە هەوڵەکانی خۆى بەباشی خستبووەگەڕ و زۆرجار رێگربوون لە ئەنجامدانی تاوان کە ئەمەش جێى دەستخۆشییە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بە سەقامگیری دۆخی ئەمنی پارێزگاى سلێمانی کرد و رایگەیاند: بەو پەیوەندی و هەماهەنگییەى لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیدا هەیە توانراوە دۆخێکی ئارامتر لە سلێمانی و شار و شارۆچکەکان بۆ هاوڵاتییان دابین بکرێت، چونکە پاراستنی ئەمنییەتی شار تەنیا ئەرکی پۆلیس نیە بەڵکو ئەرکی هەموو ئەو هێزە ئەمنییانەیە کە لە شێوەى خێزانێکدا کۆبوونەتەوە و پێکەوە کاردەکەن.

گەنجێک لە بەنداوی خاسەی کەرکووک خنکا
پێت گەنجێک لە بەنداوی خاسەی کەرکووک خنکا
خشتەکانی بودجە یەکلایی دەکرێنەوە
دوات خشتەکانی بودجە یەکلایی دەکرێنەوە
پەیوەنیدر