عێراق بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی بڕیاری دا



وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای بەغدا ڕایگەیاند، تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان گۆڕانی بەسەردا دێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد حەسون، وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای بەغدا، ڕایگەیاند، تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردادێت و تابلۆکە شێوەی باریک دەبێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا ناوی پارێزگاکە دەبێتە ژمارە و پیت و سەرجەمیان بە ئینگلیزی دەبێت.

دوێنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکەم تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلی چاپکرد، کە هاوشێوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستانە و بەغدای پایتەخت ژمارە 11 پێدەدرێت لە ژمارەی پارێزگاکانی عێراق.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتا تابلۆکەی عێراق بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی دەبەسترێت، دواتر ئەو ئۆتۆمبێلانە کە ناوەکانیان دەکرێت بە ناوی کەسیکی دیکەوە “تحویل”، لە ڕووی نرخیشەوە هەمان نرخی جارانی دەبێت لە کاتی ئەنجامدانی سەرجەم مامەڵەکاندا، هیچ کەسێک ناچار ناکرێت کە بروات ژمارەکەی کاتە تابلۆی نوێ تا کاتی بەسەرچوونی ساڵانەی یاخود، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەی و کردنی بە ناوی کەسێکی دیکەوە.

خشتەکانی بودجە یەکلایی دەکرێنەوە
پێت خشتەکانی بودجە یەکلایی دەکرێنەوە
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لای ئێمەوە چارەسەر کراوە
دوات قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لای ئێمەوە چارەسەر کراوە
پەیوەندیدار