قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لای ئێمەوە چارەسەر کراوە



جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە کێشەی هێزە ئەمنییەکان لای حکومەتی هەرێمەوە چارەسەرکراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو مانگە مووچەی ئەو هێزانە دابەش نەکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کارمان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و لە شاندەکانی ڕابردوودا گەیشتبووینە لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر میکانیزمی ناردنی ناوەکان یان کۆدەکان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: “لای ئێمە ئەو بابەتە یەکلاکراوەتەوە و چارەسەر کراوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا مووچەی مانگی چوای هێزە ئەمنییەکان دابەش نەکراوە و مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانیش یەکلانەکراوەتەوە.

عێراق بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی بڕیاری دا
پێت عێراق بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی بڕیاری دا
ئاری هەرسین: پارتی بەشداری هەڵبژاردن دەکات
دوات ئاری هەرسین: پارتی بەشداری هەڵبژاردن دەکات
پەیوەندیدار