ئەنیل عەنان، باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق



بە بڕیاری سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنیل بۆرا عەنان لە شوێنی عەلی ڕەزا گونەی وەک باڵیۆزی نوێ لە بەغدا دەستبەکاربوو.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دانانی ئەنیل بۆرا عەنان وەک باڵیۆزی نوێ لە بەغدا و لە شوێنی عەلی ڕەزا گونەی.

عەنان بۆ یەکەمجار لە کۆتایی مانگی نیساندا لەلایەن هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوە بۆ ئەو پۆستە ڕاسپێردرا، بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیا، ڕۆژی هەینی سەرۆک کۆماری تورکیا فەرمانی دەستبەکاربوونی واژۆکرد.

ئەنیل عەنان پێشتر وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە وەزارەتی دەرەوە کاری کردووە، هەروەها وەک کونسوڵی گشتی تورکیا لە ڤانکۆڤەر کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٩.

دەستبەکاربوونی ئەنیل عەنان دوای چەند مانگێک دێت لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق، کە دەیان یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات واژۆ کرا، کە کۆمەڵێک پرس دەگرێتەوە، بە پلەی یەکەم ئاسایش، وزە و ئاو.

چوارشەممەی ڕابردوو د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی کارەکەیەوە پێشوازی لە عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزەکە لە ئەرکەکانی داهاتووی دەربڕی.

عەلی ڕەزا گونەی جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاریکاری لە بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەشدا، کە بە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا گەیشتە لوتکە، هاوکات پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی.

جەنگی نێوان هەردوو کۆریاکە، لە ئەتۆمەوە بۆ زبڵ و خاشاک
پێشت جەنگی نێوان هەردوو کۆریاکە، لە ئەتۆمەوە بۆ زبڵ و خاشاک
لە عێراق دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت
دواتر لە عێراق دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت
پەیوەندیدار