مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ یەکێتی دەنێرێت



سەرۆکی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات.

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ 1/6 بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی یەکێتی کرد و دەڵێت” هیوادارم لە تێکۆشان و خەبات لەپێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن”.

 

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛

سڵاو و ڕێز…

پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم.

یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕۆڵی دیار و کاریگەری هەبووە.

لەم ڕۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکۆشان و خەبات لەپێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

عێراق بەرهەمهێنانی ئاردی سفری ڕاگەیاند
پێت عێراق بەرهەمهێنانی ئاردی سفری ڕاگەیاند
باوک چۆن کاریگەری لەسەر منداڵان بەجێدەهێڵێت؟
دوات باوک چۆن کاریگەری لەسەر منداڵان بەجێدەهێڵێت؟
پەیوەندیدر