وەزارەتی دارایی و ئابووری، رۆژی 4مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵ دەكات و یەكەم شوێنیش لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رۆژی 3-1-2023، لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و رۆژی دواتر دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە دابەشدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدا تا ئێستا وەزارەتی دارایی بە فەرمی خشتەی دابەشکردنی موووچەی رانەگەیاندووە.