كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان “ئه‌پیكۆر” ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان واژۆ بكرێت و پێویستییان به گۆڕانكاری لە گرێبەستەكان هه‌بێت، له‌به‌ر چاوی ده‌گرن.
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ناسراو به “ئه‌پیكۆر”، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عێراق و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت واژۆ بكرێت و گرێبه‌سته‌كان پێویستییان به گۆڕانكاری هه‌بێت، كۆمپانیاكانی ئه‌ندام له ئه‌پیكۆر ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرن”.
مایڵز كاگینز، وته‌بێژی ئه‌پیكور ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌پیكۆر پێشوازی له پێكهێنانی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، كه له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا، به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق – توركیا.
ڕاشیگه‌یاندبوو، وه‌ك كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگادار بكرێینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆمان له‌و دانووستانانه بگێڕین.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان لە 8 کۆمپانیای سەرەکیی بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت، کە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کاردەکەن، رایانگەیاندووە بە مەرجێک مافە داراییەکانیان بۆ ئەو نەوتەی پێشتر هەناردەکراوە بدرێتەوە، هەروەها مافە داراییەکانیان بۆ هەناردەکردنی نەوت لە داهاتوودا گەرەنتی بکرێت، ڕازی دەبن بە گۆڕانکاری لە گرێبەستەکانیان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بانگهێشت دەکات و دەیانەوێت رێکبکەون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و “بەپەرۆشن.”