باوک چۆن کاریگەری لەسەر منداڵان بەجێدەهێڵێت؟



باوکان ئەو ڕێنوێیەن کە دەتوانن منداڵان فێری زۆر ئاکار و ڕەفتار بکەن، کاریگەری باوکان لەسەر منداڵان بە جۆرێکە، لە خوو و ئاکارییان دەردەکەوێت.

هەرچەندە زۆرینەی باوکان ڕۆژانە سەرقاڵی ئیش و کارەکانیانن، کاتێک ئێوارەدا دێت بەرەو ماڵ دەگەڕێنەوە و لەگەڵ منداڵەکانیان پێك شاد دەبنەوە، بەڵام کاریگەرییان لەسەر منداڵەکانیان زۆرە و ڕەنگدانەوەی هەیە.

د. بەختیار کەمال تاڵەبانی، ی-پرۆفیسۆر-دکتۆرا، و ماموستا لە زانكۆ، لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای فەیسبووک چەند خاڵ و ڕەهەندێکی لەبارەی کاریگەری باوک لەسەر منداڵان، و هۆشییاری بۆ باوکان کە چۆن هەوڵ بدەن ئاکارێکی باش ئەنجام بدەن لەبەرچاوی منداڵەکانیان خستۆتەڕوو.

د.بەختیار دەڵێت:

* کاتێک بانگ دەفەرموێت، باوک تەلەفزیۆنەکە بکوژێنێتەوە و بچێت بۆ مزگەوت، بەمەش منداڵ فێر دەبێت پابەندی نوێژەکانی ببێت.

* کاتێک باوک دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە لەدەرگا بدات و بڵێت (السلام علیکم) و زەردەخەنە بە ڕووی هاوسەر و منداڵەکانیدا بکات، بەمەش منداڵ فێری مۆڵەت وەرگرتن و سڵاو کردن و زەردەخەنە دەبێت.

*باوک لەبەرچاوی منداڵ ڕێزی دایک و باوکی بگرێت و دەستیان ماچ بکات، ئەو کات منداڵەکەی لە کاتی خۆیدا ڕێزی دەگرێت و دەستی ماچ دەکاتەوە.

*باوک لە کارەکانی ماڵەوە یارمەتی خێزانی بدات، بەو جۆرەش منداڵ فێری یارمەتی و هاوکاری خەڵکانی تر دەبێت.

*دایک و باوک لەبەرچاوی منداڵ شەڕ نەکەن و دەنگ بەرز نەکەنەوە و بێڕێزی بەرامبەر یەک نەکەن، بەو جۆرەش منداڵ هۆگری ماڵەوە دەبێت و زیاتر خۆشەویستی بۆی دەبێت و لێی ڕاناکات.

*باوک سیلەی ڕەحم لەگەڵ خزمەکانی جێبەجێ بکات، بەوەش منداڵ لێیەوە فێر دەبێت لەگەڵ خزمەکانی گەرم و گوڕ بێت.

*باوک جار جارە ڕاوێژ بە منداڵەکانی بکات دەربارەی هەندێک کاری دیاریکراو، بەوەش منداڵ فێری کاری هاوبەش و وەرگرتنی ڕای ئەوانی تر دەبێت.

*باوک لەگەڵ منداڵەکانی ڕاستگۆ بێت و پابەندی بەڵێنەکانی بێت، بەوەش منداڵەکانی فێری ڕاستگۆیی دەبێت.

*باوک دایک پابەندی پاک و خاوێنی و سیستەم و یاسا بن، منداڵەکانیش فێری هەمان شت دەبن.

مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ یەکێتی دەنێرێت
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ یەکێتی دەنێرێت
ئەپیكۆر ئامادەیی بۆ گۆڕانكاری لە گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم ڕاگەیاند
دواتر ئەپیكۆر ئامادەیی بۆ گۆڕانكاری لە گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم ڕاگەیاند
پەیوەندیدار