عێراق پێوستی گەنمی بۆ ئەمساڵ پڕکردۆتەوە



وەزارەتی بازرگانی عێراق پڕکردنەوەی بڕی پێوستی گەنم بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و دەڵێت” هێشتا پرۆسەکە بەردەوامە”.

محەمەد حەنوون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەى وەرگرتنى گەنمی جوتیارانەوە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، بەو بڕە گەنمەی تا ئێستا لە جوتیارانی عێراق وەرگیراوە، پێویستی عێراق لە گەنم پڕکراوەتەوە، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش لە زۆرینەی پارێزگاکان بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئەم ساتە هیچ بڕە گەنمێک لە جوتیارانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەرنەگیراوە، چونکە لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم وەرزی دروێنەکردن بەردەوامە یان هەر دەستی پێ نەکردووە.

ڕوونیشیکردەوە، لەم هەفتەیەدا دەست دەکرێت بە کڕینی گەنمی جوتیاران لە ناوچەکانی هەرێم و هەرسێ ناوچەی سلێمانی و دهۆک و هەولێر کۆتا ناوچە دەبن بۆ وەرگرتنی گەنم بەهۆی کەشوهەواکەیانەوە کە درەنگتر دەست بە دروێنەکردن دەکەن.

وتیشی: دەتوانین بڵێین پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەمساڵدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، لەدوای ٤٨ کاتژمێر لە ڕادەستکردنی گەنمەکانیان چەکی شایستە داراییەکانیان وەرگرتووە، ئەمە جگە لەوەی لە سایلۆکانیشدا ٢٤ کاتژمێر کارکردن بەردەوامە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و هەوڵدەدەن زۆرینەى گەنمی جوتیاران وەربگرن.

رۆژی ١ی نیسان وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی گەنمی ناوخۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٤و هەوڵ دەدەن زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیاران وەربگرن.

هاوکات رۆژی ٩ی ئایار محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نووسراوێکدا داواى لە وەزارەتى کشتوکاڵی عێراق کرد پەلە بکەن لە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

دارایی عێراق بۆ خشتەكانی بودجە دوابڕیار دەدات
پێت دارایی عێراق بۆ خشتەكانی بودجە دوابڕیار دەدات
دۆلار بۆ خوار ١٤٥ هەزار دابەزی
دوات دۆلار بۆ خوار ١٤٥ هەزار دابەزی
پەیوەندیدر