دۆلار بۆ خوار ١٤٥ هەزار دابەزی



لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی ١٠٠دۆلار بە ١٤٥هەزار دینار مامەڵەى پێوەکرا، بەڵام لە ئێستادا بۆ خوار ئەو نرخە دابەزیوە.

لە ئێستادا نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٤هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٢٠٠ دینار دابەزىوە، هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر پێنج ملیۆن و ٦٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەردەوامی هەیە، و لە ماوەکانی ڕابردووشدا دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی ١٠٠دۆلار لە ١٥٥هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٤٥هەزار دابەزیوە، هاوکات بانکی ناوەندی بە هەنگاوەکانی دەیەوێت نرخی دۆلار کۆنتڕۆڵ بکات و نزیکی بکاتەوە لە نرخی بانکی ناوەندی کە ١٠٠دۆلار بە ١٣٢هەزار دینارە.

عێراق پێوستی گەنمی بۆ ئەمساڵ پڕکردۆتەوە
پێشت عێراق پێوستی گەنمی بۆ ئەمساڵ پڕکردۆتەوە
غەزەل “عەتر و گوڵاو” بڵاودەكاتەوە
دواتر غەزەل “عەتر و گوڵاو” بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار