بەڤیدیۆ…بەهێزترین فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسڕائیل تێكشكێنرا



میدیا لوبنانییەکان ئەمڕۆ شەممە، پشتڕاستیان کردەوە، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە ناو شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان کەوتە خوارەوە، دوای ئەوەی بە مووشەکێک کرایە ئامانج.

میدیاکان باس لەوە دەکەن کە “فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی ئیسرائیل ڕاستەوخۆ لە بەرگەهەوای شارۆچکەی تولین بە مووشەکێکی زەوی بە ئاسمان كراوەتە ئامانج و بە دوو قۆناغ لە شارۆچکەی دێرکیڤا كەوتۆتەخوارەوە”.

لای خۆشیەوە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، كە لە ئاسمانی باشووری لوبنان دەفڕی، بە مووشەکێکی زەوی بە ئاسمان خراوەتە خوارەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

هاوكات، ڕادیۆی (سوپای ئیسرائیل) بڵاویكردەوە، ئەو فڕۆكەیەی تێكشكێنراوە لە جۆری “کۆچاڤ هێرمێس ٩٠٠”یە و یەکێکە لە گەورەترین و گرانترین ئەو فڕۆکانەی، سوپای ئیسرائیل هەیەتی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ حزبوڵڵای لوبنانی کۆمەڵێک ئامانجی سەربازی ئیسرائیلی کردە ئامانج بەدرێژایی سنووری لوبنان و بەئامانج گردنی بارەگایەکی سەربازی لە شاری کیریات شمۆنا بووە هۆی كەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و وێرانکاری.

غەزەل “عەتر و گوڵاو” بڵاودەكاتەوە
پێشت غەزەل “عەتر و گوڵاو” بڵاودەكاتەوە
 یان (پزیشکیی) یان (ئەندازیاریی) .. ئایا ئەمە ڕاستە ؟!
دواتر  یان (پزیشکیی) یان (ئەندازیاریی) .. ئایا ئەمە ڕاستە ؟!
پەیوەندیدار