شەپۆلێكی دیكەی گەرما هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە شەپۆلێكی گەرمای بەهێز ناوچەكانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و تاوەكو كۆتایی هەفتە دەخایەەنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەک شەمەوە بەتایبەت دوو شەممە و سێ شەممەی ناوەڕاستی ھەفتە بەدواوە شەپۆلێکی دیکەی گەرما سەرتاسەری وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە و پلە بە پلە کەشی ناوچەکە زیاتر ڕوو لەگەرمبوون ئەکات.

دەستەی گشتی کەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، کەشوهەوای سبەی یەک شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزی سووک لە هەندێک شوێن بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و بەهۆیەوە كەمێك پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، بەڵام پلەی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “کەش و هەوای ڕۆژی دوو شەممە ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری عێراق کەمێک بەرزدەبنەوە”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و ڕوون دەبێت و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا کەمێک بەرزدەبنەوە.”

هەر بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی كەشناسی عێراق، “ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی باشوور هەندێک تۆزی سوک بەرزدەبێتەوە”.

 

 یان (پزیشکیی) یان (ئەندازیاریی) .. ئایا ئەمە ڕاستە ؟!
پێت  یان (پزیشکیی) یان (ئەندازیاریی) .. ئایا ئەمە ڕاستە ؟!
عێراق گرفتی خۆڵ و خاشاکی تانجەرۆ چارەسەر دەکات
دوات عێراق گرفتی خۆڵ و خاشاکی تانجەرۆ چارەسەر دەکات
پەیوەندیدر