داهاتی مانگێکی سلێمانی زیاترە لە 60 ملیار دینار



داهاتى نانەوتى پارێزگاری سلێمانی بۆ مانگى ئایار 67 ملیار و 855 ملیۆن دینار بووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافییەت لە پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەڕین، داهاتى نانەوتى مانگى ئایارى ئەمساڵ، بڕەکەى 67 ملیارو 855 ملیۆن دینار بووە.

بەگوێرەی ئامارەكانی ماڵپەڕەكە، لە کۆى داهاتى نانەوتى سنوورى سلێمانى، داهاتى نانەوتى نەختینەیى بڕى 59 ملیار و 278 ملیۆن دینار بووە، لەو بڕەش حەوت ملیار و 934 ملیۆن دینارى بە چەک بووە و 642 ملیۆن دینارى بە مەقاسە بووە.

داهاتە نانەوتییەکانى پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەرین، لە ڕێگەى 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتى گشتى و 516 بەڕێوەبەرایەتى و 781 فەرمانگە کۆدەکرێتەوە.

عێراق گرفتی خۆڵ و خاشاکی تانجەرۆ چارەسەر دەکات
پێت عێراق گرفتی خۆڵ و خاشاکی تانجەرۆ چارەسەر دەکات
سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی دوو ئەگەر بۆ یەکەم ڕۆژی جەژن ئاشکرا دەکات
دوات سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی دوو ئەگەر بۆ یەکەم ڕۆژی جەژن ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدر