پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات



پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی دامەزراندنییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی دەکات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٤٩ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتیی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی كردووە.

 

 ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی ٤٩ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز، کادیر، ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان، پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی. جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن.

 

هەڵاوسانی ئابووریی لە ڕێگەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەوە قەیرانەکان قووڵتر دەکاتەوە
پێت هەڵاوسانی ئابووریی لە ڕێگەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەوە قەیرانەکان قووڵتر دەکاتەوە
تاوەرە شێرپەنجەییەکان بوونەتە مەترسی بۆ سەر عێراق
دوات تاوەرە شێرپەنجەییەکان بوونەتە مەترسی بۆ سەر عێراق
پەیوەندیدار