تاوەرە شێرپەنجەییەکان بوونەتە مەترسی بۆ سەر عێراق



تاوەرە شێرپەنجەییەکان دوو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی عێراقیان گرتووەتەوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ زیاتر لە 40 حاڵەت بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسێکی حکومی ئاشکرای کرد کە دوو سەنتەری نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە دەستنیشانکراون.

حەمید عەنبەکی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەلام ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چاودێری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان کراوە لەسەنتەری ناحیەی سەلام  و گوندەکانی عەنبەکی کە دەکەوێتە دووری 30 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی بەعقوبە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی تووشبووان بەرزدەبێتەوە، بەو پێیەی زیاتر لە 40 حاڵەت تۆمارکراون، لەوانەیە ئەم ژمارەیە چەند هێندە زیاتر بێت ئەگەر پشکنینی گشتگیر ئەنجام نەدرێت، چونکە شێرپەنجە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا نادۆزرێتەوە، ئەمەش ئەوەیە کە لە ئێستادا ڕوودەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی تاوەرەکانی پەیوەندییەکان دەکرێت، بەتایبەتی دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئاو، بەڵام خاڵی هاوبەش لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بوونی تاوەرەکانە، کە بووەتە مەترسی و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی ناوچەکە.

عەنبەکی ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لیژنەیەکی باڵا پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان و بۆ ئەوەی بێلایەن بێت و ڕاپۆرتێکی کۆتایی پێشکەش بکات کە وەڵامی پرسیاری خەڵک بداتەوە سەبارەت بە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان، ئایا بورجەکان پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان هەیە؟ دەبنە مەترسییەکی جددی بۆ سەر تەندروستی خێزانەکان؟

جێگای سەرنجە کە خەڵک لە چەند ناوچەیەک تاوەرەکانی پەیوەندییەکان بە هەڵگری نەخۆشی شێرپەنجە وەسف دەکەن دوای ئەوەی دەیان حاڵەت لە ناوچەکانی نزیک لە ناوچەکانی بەعقوبە و خەلیس تۆمار کران.

پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات
پێت پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات
بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی دامەزراندنی یەکێتیییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
دوات بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی دامەزراندنی یەکێتیییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار