دادگای تەمییز بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی هەڵدەوەشێنێتەوە



لەتیف شێخ مستەفا، شارەزای یاسای دەستوری رایگەیاند، دادگای تەمیزی فیدراڵی بریاریدا کە دادگای باڵای فیدراڵی زیادەڕەوی کردوە لە دەسەڵاتەکانی خۆی بۆیە بڕیارەکەی پووچەلە لە روی یاساییەوە .

لەتیف شێخ مستەفا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، پێشتر دادگای فیدراڵی باڵا لە بریارێکیدا بریاریدا بوو کە دەقی مادەی ۳٥ برگەی چوارەم/ا/٤ لە یاسای خانەنشینی گشتی نادەستوریە و هەڵیوەشاندبووەوە کە تایبەت بوو بە خانەنشینی دادوەران کە ۳٠ ساڵ خزمەتیان هەیە ، وە لای خۆیەوە دەقی مادە یاساییەکەی گۆڕیبوو لە پێناوی ئەوەی یەکێک لە دادوەرەکانی خۆی (ئەندامی دادگای فیدڕاڵی باڵا )کە ماوەیەک پێش ئێستا دەستی لەکار کێشابووەوە، خانەنشینی بیگرێتەوە.

دەشڵێت:”دەستەی گشتی دادگای تەمیزی فیدراڵی ئەمڕۆ ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی باڵای هەڵوەشاندەوەو وتی کە دادگای فیدراڵی زیادەڕەوی لەدەسەلاتەکانی خۆیدا کردوە. ئەو بۆی هەیە دەقێکی یاسا ئەگەر بۆی دەرکەوت کە پێچەوانەی دەستورە هەڵبوەشینیتەوە، بەڵام بۆی نییە خۆی بخاتە جێگای پەرلەمان و دەقیکی نوێ دابنێت یان زیاد بکات لە جیاتی ئەو دەقەی هەڵیوەشاندووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی ئەم بریارەی ئەمڕۆ بێت هەموو ئەو دەقانەش کە بۆ یاسای هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان زیادیکردون زیادەڕەوین و پوچەڵن.

راشیگەیاندووە، ئێمە پێشتر لە چەندین بۆنەدا ئەوەمان جەختدەکردەوە ئەوەی دادگای فیدڕاڵی دەیکات بەوەی خۆی دەخاتە جێی پەرلەمان و دەقی یاسایی هەموار دەکات یان زیادی دەکات نایاساییە و لەدەسەڵاتی ئەو دادگایەدا نییە، ئەو تەنها دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بڕیار بدات کە دەقێک یان چەند دەقیک هەڵبوەشێنێتەوە کە پێچەوانەی دەستورەو دەسەڵاتی لەوێدا دەوەستێت، بۆی نییە دەق زیاد بکات یان هەمواری بکاتەوە ئەوە کاری دەسەڵاتی یاسادانانە.

شێرکۆ جەودەت: ئەم مانگە بایی ٣٠ ملیار دینار ناوی نوێ بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم زیادکراوە
پێت شێرکۆ جەودەت: ئەم مانگە بایی ٣٠ ملیار دینار ناوی نوێ بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێم زیادکراوە
پارەی مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاری كرا
دوات پارەی مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاری كرا
پەیوەندیدار