پارەی مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاری كرا



گۆڕانكاری لە كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سلێمانی كرا و سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان دەڵێت: نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە لەنێوان 6 هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ 7 هەزار و ٢٥٠ دینار دەبێت.

بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكان و بەهۆی دەستپێكردنی وەرزی گەرماوە، لە سبەینێوە 1ی حوزەیران هەركات كارەبای نیشتمانی نەبێت، كارەبای مۆلیدە دەدرێت بە هاووڵاتیان، لەكاتێكدا پێشتر تەنها لەدوای كاتژمێر 1ی نیوەڕۆوە كارەبای مۆلیدە دەدرا.

عوسمان محمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بە گوێرەی کاتی کارکردنی مۆلیدەکان نرخی ئەمپێریک مۆلیدە لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە یاخود بە گوێرەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا جیاوازی دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، بەگشتی نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 6 هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ 7 هەزار و ٢٥٠ دینار دەبێت، بەڵام ئەو گەڕەکانەی لە کاتژمێر ١ ـی شەو تا ١ نیوەڕۆ کارەبایان بڕاوە، نرخی یەک ئەمپێر مۆلیدە حەوت هەزار دینار دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو گەڕەکانەی کارەبایان ٢٤ کاتژمێری بووە ئەوە نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدی لە 7 هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ 8 هەزار و٥٠٠ دیناردا دەبێت.

 

دادگای تەمییز بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی هەڵدەوەشێنێتەوە
پێشت دادگای تەمییز بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی هەڵدەوەشێنێتەوە
زیاتر لە 24 هەزار حاجی عێراق و هەرێم گەیشتنە سعودیە
دواتر زیاتر لە 24 هەزار حاجی عێراق و هەرێم گەیشتنە سعودیە
پەیوەندیدار