زیاتر لە 24 هەزار حاجی عێراق و هەرێم گەیشتنە سعودیە



دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نیوەی حاجییان لە مەدینەن و نیوەكەی دیكەشیان دوای زیارەی پێغەمبەر (د.خ) چوونەتە مەككە.

حەسەن فەهد کەنانی، وتەبێژی دەستەی گشتی حەج و عومرە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، بەسرە، هەولێر، سلێمانی و کەرکوکەوە بەردەوامن لە بەڕێکردنی حاجیان بۆ فڕۆکەخانەی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە شاری مەدینە، لە رێگەی وشکانیشەوە حاجیان لە دەروازەی عەرعەرەوە بۆ سعودیە بەڕێ دەکرێن.

وتیشی، “تا ئێستا 24 هەزار و 400 حاجی بە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانیی گەیشتوونەتە سعودیە”.

ڕوونیشی كردەوە، ئێستا نیوەی ئەو حاجییانە لە شاری مەدینەن و نیوەکەی دیکەشیان دوای زیارەتی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) گواستراونەتەوە بۆ مەککە.

پارەی مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاری كرا
پێشت پارەی مۆلیدە بۆ ئەم مانگە دیاری كرا
“كەسێك بە فێڵ 40 هەزار دۆلاری خەڵكی خواردووە”
دواتر “كەسێك بە فێڵ 40 هەزار دۆلاری خەڵكی خواردووە”
پەیوەندیدار