مناڵەكانتان مەنێرن بۆ خولی هاوینە



زیاتر لە20 ساڵە لەناوەندەكانی خوێندن، مامۆستای مناڵانم، باش لەهەست و سۆز و ئارەزووی مناڵان تێگەشتووم. من دەزانم كە قوتابخانە و پرۆگرامەكانی خوێندن چ بارێكی قورسن بەسەرشانی مناڵەوە.

لەگەڵ ڕێزی زۆرمدا ژمارەیەكی زۆری مامۆستا لەناوەندەكانی خوێندن هەن، نەك هەرنەخوێنەوارن، بەڵكو پێویستە منداڵەكانی خۆشیان لێ وەرگیرێتەوە و ببرێنە شیڵتەرێكی مناڵان، بۆئەوەی پارێزراوبن لەزمان و ڕەفتاری ئەو مرۆڤانە.

بۆئەوەی بزانیت قوتابی چەند بێزارە لەقوتابخانە و وانەكەی، وەچەند ئارەزووی دەرەوەی وانەكەی دەكات، تەنها كاتی لێدانی زەنگی قوتابخانە لەبەردەم پۆلێك ڕاوەستە، بزانە مناڵەكان چۆن وەك باڵندەی ناوقەفەس بەپرتاو دێنەدەرەوە و هاوار و خۆشی دەردەبڕن…
كەوەرزی خوێندن تەواو دەبێت، ئەنجا وەرزی گیرفان بڕەكانی بواری (پەروەردە)لەگەڵ ڕێزم بۆهەندێكیان، دەستپێدەكات..
بەچەندین بانگەشەی ماكیاژكراوی سور و سپی مناڵان و دایك و باوكی قوتابی هەڵدەخەڵەتێنن، تاچوار فسلیان دەست كەوێت.

ئازیزانم ئەو سیستمی پشووەی كەهەیە لەبارەی پشوی هاویینەوە، پاش دەیان ساڵ لەئەزموون و توێژینەوە بۆی دەركەوتووە، كەمناڵ دوای وەرزی خوێندن، پێویستە بچێتە گەشت و سەیران، بچێتە ماڵ خاڵ و مامی، بچێتە گوند و شارەكان، بچێتە مەلەوانگە و سینەما، ….نەك جارێكی دیكە بیخەیتەوە بەرخوێندن و پرۆگرام و جانتاو دانیشتن لەسەركورسی ڕەق.

لێی گەڕێ بامناڵەكەت بۆخۆی بخەوێت، باسەعات 10 لەخەوهەستێت، مەیكە بەتوشی سایەق تەكسی و پاسی بێتام و بێ ئەتەكێتەوە، لێیگەڕێ بابۆخۆی یاریبكات….
بڕواتان بێت ئەو چەند مانگەی دانراوە، بۆ وەرزی خوێندن ئەگەر مامۆستای باش لەناوەندەكانی خوێندن هەبێت، قوتابی پێویستی، بەهیچ خولێكی شیاندن نییە.
بەڕای من پێویستە خولی شیاندن بۆ مامۆستایان بكرێتەوە نەك مناڵان….

حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد
پێشت حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد
نرخی مریشك بەرزبووەوە
دواتر نرخی مریشك بەرزبووەوە
پەیوەندیدار