نرخی مریشك بەرزبووەوە



بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو نزیكەی 500 دیناری چۆتەوە سەر و سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەڵێت: خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە ئێستاشدا لە زەرەردان.

یونس محەمەد، كە دوكانی فرۆشتنی مریشكی هەیە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە بازاڕدا بەرزبۆتەوە بۆ 2 هەزار و 600 دینار لەكاتێكدا هەفتەی ڕابردوو دابەزیبوو بۆ نزیكەی 2 هەزار دینار.

لای خۆشیەوە، نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایگەیاندووە، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 250 بۆ دوو هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت و بە بەراورد بە دوو هەفتە پێش ئێستا كەمێك نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

وتیشی، “ئێستا خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە زەرەردان بەو پێیەی یەك كیلۆ مریشك دوو هەزار و 800 دینار لەسەر خۆیان دەكەوێت و بە دوو هەزار و 250 دینار بۆ دوو هەزار و 400 دینار دەیفرۆشن”.

 

مناڵەكانتان مەنێرن بۆ خولی هاوینە
پێت مناڵەكانتان مەنێرن بۆ خولی هاوینە
كاتی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی یۆنامی لە عێراق دیاریكرا
دوات كاتی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی یۆنامی لە عێراق دیاریكرا
پەیوەندیدر