مەرج و ڕووبەر و نرخی ئەو زەوییەی دەدرێت بە فەرمانبەران دیاریكرا



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم ڕێنمایی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکردەوە و تیایدا مەرجەكانی وەرگرتنی زەوی و ڕووبەری زەوییەكە و نرخی تاپۆكردنی و خاڵبەندی وەرگرتنی دیاریكراوە.

بەپێی رێنماییەکانی ژمارە (2)ی ساڵی (2024) کە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، ئەو فەرمانبەرانە زەوییان پێ‌ دەدرێت، كە پێشتر شوقە یان زەوییان لە دەوڵەت یان کۆمەڵەکانی هەرەوەزی نیشتەجێکردن وەرنەگرتبێت و سوودمەند نەبووبن.

بەپێی ڕێنماییەكە، فۆڕم و بەڵێننامە لەلایەن شارەوانییەوە دروست دەكرێت و گشتاندنی بۆ دەكرێت بەسەر فەرمانگەكان.

هەر بەپێی ڕێنماییەكە، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، ئەو زەوییەی دەدرێت بە فەرمانبەران ڕووبەرەكەی 200 مەتر دووجایە و بە نرخی 5 هەزار دینار بۆ یەك مەتر لەناو شارەكان و 3 هەزار دینار لە قەزاكان و 2 هەزار دینار لە ناحییەكان. “واتە ئەو 200 مەترە لەناو شار بە یەك ملیۆن دینار و لە قەزاكان 600 هەزار دینار و لە ناحییەكان 400 هەزار دینارە”.

بانكی ناوەندی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیارێكی دەركرد
پێت بانكی ناوەندی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیارێكی دەركرد
شەقامێكی سەرەكی ناو شاری سلێمانی دادەخرێت
دوات شەقامێكی سەرەكی ناو شاری سلێمانی دادەخرێت
پەیوەنیدر