پەرلەمان لەسەر خەرجكردنی پارە بۆ حەجی پەرلەمانتاران هاتەدەنگ



پەرلەمانی عێراق ڕەتیدەكاتەوە، پارە بۆ چوونی پەرلەمانتاران بۆ حەج خەرج بكات و ڕایدەگەیەنێت، ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر.

پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕەتیدەكاتەوە، بە ناوی دەرماڵەی حەجەوە بڕە پارەیەکی زۆری بۆ پەرلەمانتاران خەرجکردبێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و رێکاری یاسایی لە دژی هەر لایەنێک دەگرێتەبەر سوکایەتی بە پێگەی دەسەڵاتی یاسادانان بکات، لە رێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناراست، کە پێچەوانەیە لەگەڵ ئازادی میدیا و راگەیاندن و دەچێتە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی تاوان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمساڵ زیاتر لە 80 پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق دەچن بۆ فەریزەی حەج و بەوەش مەترسی دواكەوتنی دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجەی 2024 دروست دەبێت.

یەكێتی: ئێستا ئەزموونە خۆماڵییەكەمان لە بەردەم دووڕیانێكی چارەنووسسازدایە
پێشت یەكێتی: ئێستا ئەزموونە خۆماڵییەكەمان لە بەردەم دووڕیانێكی چارەنووسسازدایە
ئەم شەپۆلە گەرمایە كۆتایی دێت و كەش فێنك دەبێت
دواتر ئەم شەپۆلە گەرمایە كۆتایی دێت و كەش فێنك دەبێت
پەیوەندیدار