كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كە پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزینەوە دەكەن و كەش فێنك دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەدرێژایی کاتەکان لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
ڕوونیشی كردۆتەوە، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە بە ڕێژەی (4-5) لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و مەودای بینین ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت .