ئەم شەپۆلە گەرمایە كۆتایی دێت و كەش فێنك دەبێت



كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كە پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزینەوە دەكەن و كەش فێنك دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەدرێژایی کاتەکان لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ڕوونیشی كردۆتەوە، سبەینێ‌ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە بە ڕێژەی (4-5) لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و مەودای بینین ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت .

 

پەرلەمان لەسەر خەرجكردنی پارە بۆ حەجی پەرلەمانتاران هاتەدەنگ
پێت پەرلەمان لەسەر خەرجكردنی پارە بۆ حەجی پەرلەمانتاران هاتەدەنگ
“لە عێراق هەر 10 خولەك كەسێك بە جگەرەكێشان دەمرێت”
دوات “لە عێراق هەر 10 خولەك كەسێك بە جگەرەكێشان دەمرێت”
پەیوەندیدر