“لە عێراق هەر 10 خولەك كەسێك بە جگەرەكێشان دەمرێت”



وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی مەترسیداری دەربارەی جگه‌ره‌كێشان له‌ناو عێراقییه‌كان بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، هه‌ر 10 خوله‌ك جارێك كه‌سێكی جگه‌ره‌كێش گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

وه‌سیم كیلان، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵكردنی تووتن له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئاژانسی فه‌رمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، كه‌ 20%ـی هاووڵاتیانی وڵات جگه‌ره‌كێشن و هه‌ر 10 خوله‌ك جارێك كه‌سێكی جگه‌ره‌كێش گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

ڕاشیگەیاندووە، جگه‌ره‌كێشه‌كان زۆربه‌یان له‌ پیاوانن، جۆره‌ها تووتن ده‌كێشن و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ نزیكه‌ی 50% یان دۆخیان خراپه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یكێشن تووتنی ڕاسته‌قینه‌ نیه‌.

ئاشكراشی كردووه‌، خه‌رجی ڕۆژانه‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كان له‌ عێراقدا ده‌گاته‌ 6 ملیار دینار.

له ‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، “ماده‌كانی ژه‌هر و هۆشبه‌ر له‌ناو جگه‌ره‌ ئاسایی و ئه‌لیكترۆنی و ڤه‌یپه‌كاندا هه‌یه‌، ده‌شڵێت: جگه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان 127 ماده‌ی ژه‌هراویان تێدایه‌ له‌ناویاندا ماده‌ی ڕه‌ساس.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه‌ جێبه‌جێكردنی یاسای كۆنتڕۆڵكردنی تووتن كارێكی ئاسان نییه‌، به‌ڵام پڕۆژه ‌یاسایه‌كی نوێ له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ زیانه‌كانی تووتن و ڕێكاری گونجاو و ڕوونی تێدایه‌ بۆ جێبه‌جێكردن.

 

ئەم شەپۆلە گەرمایە كۆتایی دێت و كەش فێنك دەبێت
پێت ئەم شەپۆلە گەرمایە كۆتایی دێت و كەش فێنك دەبێت
قوباد تاڵەبانی پەیامێك بۆ بافڵ تاڵەبانی برای دەنێرێت
دوات قوباد تاڵەبانی پەیامێك بۆ بافڵ تاڵەبانی برای دەنێرێت
پەیوەندیدر