پارەی مۆلیدە دیاری دەکرێت و کاتی کارکردنیان گۆڕا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە کاتی پێدانی کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری.

ئەمڕۆ 31ی ئایارە و بەپێی بەدواداچوونی (خەلک) بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ دەستپێکردنی دەوام، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ دیاری دەکرێت و لە سبەینێوە 1ی حوزەیران خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت و 24 کاتژمێر کارەبا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی ڕایگەیاندووە، “بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەی گەڕەکەکان بەرواری لە ١/٦/٢٠٢٤ دەگۆڕدیت و دەبێت (٢٤) کاتژمێری ، واتە هەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە دەبێت ئەوان کار بکەن و کارەبا بەهاووڵاتیان بدەن”.

 

كۆمەڵ: بەردەوام لەبەرەی خەڵک دەبین و داکۆکیکاری داخوازی و مافەڕەواکانیان دەبین
پێشت كۆمەڵ: بەردەوام لەبەرەی خەڵک دەبین و داکۆکیکاری داخوازی و مافەڕەواکانیان دەبین
کەسێکی دیکە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
دواتر کەسێکی دیکە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار