ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و قوربانی لێکەوتەوە



ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەران، لەسەر ڕێگای کەلار، دوو برینداری لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لە ڕێگای کەلار – کفری نزیک گوندی (عبداللـە قوت)، بەهۆی وەرگەڕانی پیكابێك لە جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس)، دوو کەس بریندار بوون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بریندارەکان گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.

کەسێکی دیکە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
پێت کەسێکی دیکە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
پەرلەمان خشتەکانی بودجە و مووچە پەسەند دەکات
دوات پەرلەمان خشتەکانی بودجە و مووچە پەسەند دەکات
پەیوەندیدار